موشەکێک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا

0
187
مووشەکى کاتیۆشا| فۆتۆ: Baghdad Today

SNN

موشه‌كێکی‌ كاتیۆشا له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وز له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری به‌غدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ بەبێ دیاربوونی زیانەکانی هێرشەکە‌.

سه‌رچاوه‌‌ ئه‌منییەکانی بەغدا رایانگه‌یاند:‌ ئه‌مشه‌و 16ی ئاب موشه‌كێکی جۆری كاتیۆشا له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وز له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری به‌غدا كه‌وته‌خواره‌وه‌، دەشڵێن‌: “تا ئێستا ورده‌كاری ئاراسته‌كردنی‌ موشه‌كه‌كە و زیانه‌كانی‌ نه‌زانراوه‌”.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌مان ناوچه‌ كرا و یه‌كێكیان به‌ر دیواری باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا كه‌وت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this