دوای رووسیا وڵاتی چین یەکەم ڤاکسینی بەرهەم هێنا

0
586

SNN

دوای بەرهەمهێنای یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن وڵاتی رووسیاوە بەناوی (سپوتنیک V) وڵاتی چین رایگەیاند کە رەزامەندی داوە بە یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا کەلایەن وڵاتەکەیەوە بەرهەم هێنراوە.

کۆمپانیای (کانسینۆ جیۆلۆجیکس) رایگەیاند:” ڤاکسینەکەیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی چیینەوە رەزامەندی پێبەخشراوە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی (AD5-NSO)، رۆژنامەی گەلی چینی رایگەیاند لەم مانگەوە ئەو ڤاکسینەی لە چین بەرهەم هاتووە لەسەر نەخۆشی سەر جێگە تاقیدەکرێتەوەو ئەوان دڵنیان لە کاریگەری ڤاکسینەکەیان”.

لە رۆژانەی رابردوودا ڤلادیمێتر پوتینی سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەکرد کە ڤاکسینی کۆرۆنای رووسیا ئامادەیەو وتیشی “لەسەر کچەکانی خۆم تاقیمکردۆتەوەو سەرکەوتوو بووە”.

بەشی بکە لە
تاگەکانكۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this