وەزیری بەرگری تورکیا و قەتەر بە نهێنی دەچنە تەرابلوس

0
151

SNN

وەزیری بەرگری قەتەر (خالید عەتییە) و وەزیری بەرگری تورکیا (خلوسی ئاکار) بەنهێنی سەردانی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەکەن، بەبێ راگەیاندنی پێشوەختەی سەردانەکەیان بۆ ئەو وڵاتە.

ئاژانسە هەواڵییەکانی لیبیا ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو دوو وەزیری بەرگرییە لەگەڵ حکومەتە نا دەستوورییەکەی ڤایز سەراج کۆدەبنەوە، کە لەکاتی ئێستادا دەسەڵاتی بەسەر وڵاتی لیبیادا هەیەو چەند میلیشیایەک بەڕێوە دەبات کە لایەن تورکیاوە پشتیوانی لێدەکرێت.

تورکیا لەکاتی ئێستادا ئادەبوونێکی بەهێزی لە لیبیا هەیەو پشتیوانی فیاز سەراج دەکات بە شێوەی سەربازی و ناردنی بەکرێگیراو بەرامبەر بڕێک پارە، تا لە رێگەیەوە شەری حکومەتی لیبیا و سوپاکەی پێبکات، هەرچەندە چەندین جار لەلایەن ئەمریکا و فەرەنسا و ئەڵمانیاوە تورکیا ئاگادارکراوەتەوە کە دەستوەردان لە وڵاتی لیبیا نەکات بەڵام گوێ بە قسەی هیچ کام لەم وڵاتانە نادات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this