ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ لەبارەی دابەشکردنی مووچە کۆدەبێتەوە

0
848

SNNـ مەودامستەفای

لەبارەی شێوازی دابەشکردنی مووچەو دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئەنجوومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ بۆ كۆمەڵێك بابەتی دارایی دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەمە 17ی ئاب، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان SNNی راگەیاند: بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیران كۆببێتەوە تەوەری کۆبوونەوەکانیش تایبەتە بەپرسی‌ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و ناردنی‌ 320 ملیارەكەی‌ بەغدا تاوتوێ‌ دەکرێت‌.

وتیشی “ئەنجوومەنی‌ وەزیرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەگەڵ شاندی‌ گفتوگۆی‌ هەولێر لەگەڵ بەغدا دەكاتەوە تا هەموو ئامادەكارییەك بكرێت بۆ ئەوەی‌ شاندەكە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ بودجەی‌ 2021 دەستپێبكەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this