گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 17/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
976
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (17/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

 

  • سڤییا، شانازی ئیسپانیا.
  • یانەی سڤییا 2-1 لە مانچستەریونایتد دەباتەوەو دەیسەلمێنێت کەس ناتوانێت دەستی لێبدات لە یۆرۆلیگ.
  • شەشەم جارە لە مێژوویدا دەگاتە یاری کۆتایی خولی یۆرۆلیگ و تیپەکەی لۆپتیگی سەرکەوتوو بوو لە گێمی دووەم یاریەکە 2-1 بباتەوەو گۆڵپارێز برۆنۆ هۆکاری سەرەکی گەیشتنی یانەکە بوو بە یاری کۆتایی.
  • جەیمس:” هەست بە بێهیوایی دەکەم لە ریاڵ مەدرید یاری ناکەم، من ئامادەییم نیشاندا ریاڵ مەدرید جێبهێڵم، چونکە زیدان پێکهاتەکەی ئامادەبوو، بەڵام ریاڵ مەدرید رێگەی پێنەدام”.

ئاس:

  • سڤییا، هەنگاوێکی تری نا بۆ  بردنەوەی شەشەم نازناوی یۆرۆلیگ و 2-1 لە مانچستەریونایتد دەباتەوەو گۆڵپارێزەکەی برۆنۆ باشترینی یاریەکە بوو.
  • یانەی سڤییا کە پێشتر 5 جار نازناوەکەی بردووەتەوە، رووبەڕووی براوەی یاری شاختار و ئینتەرمیلان دەبێتەوە.
  • دڵی بەرگری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی، دایوت ئۆبیانکۆ لە سەر داوای زیدان کە یانەکەی رازیکردووە، لە ساڵی داهاتوو یەکێک دەبێت لە ئامانجەکانی.

سپۆرت:

  • یانەی بەرشەلۆنە بیر لە گەڕانەوەی نەیمار دەکاتەوە.
  • یانە کەتەلۆنیەکە هیوای هەیە لە وەرزی داهاتوو ئەستێرە بەرازیلیەکە بگەڕێنێتەوە و دەیەوێت گریزمان رازی بکات پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات و 60 ملیۆن یۆرۆش بەو یانەیە بدات لە پێناو نەیمار.
  • ماڵئاوایی کیکی سیتین.
  • ئەمڕۆ ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دوورخستنەوەی کیکی سیتین رادەگەیەنێت و کومان و پۆچتینۆ پاڵێوراوی سەرەکین تا شوێنی ئەم راهێنەرە بگرنەوە.
  • هەروەها گارسیا پیمێنتا پاڵێوراوێکی ترە دوای ئەم دوو راهێنەرە.
  • یانەی سڤییا 2-1 لە مانچستەریونایتد دەباتەوەو دەگاتە یاری کۆتایی خولی یۆرۆلیگ و بە شوێنی نازناوی شەشەم دەگەڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کومان زۆر نزیکە لە بەرشەلۆنە.
  • هۆڵەندیەکە نزیکە گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات و شوێنی سیتین بگرێتەوەو تەنیا وردەکاری ماوە.
  • یانەی سڤییا 2-1 لە یونایتد دەباتەوەو سەلماندی کە لە یاری کۆتایی یۆرۆلیگدایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this