بانکی ناوەندی تورکیا لەنێوان قایل کردنی ئەردۆغان و داڕمانی لیرە گیردەخوات

0
352

SNN

تۆڕی بلۆمبێرگی ئەمریکی رایگەیاند: بانکی ناوەندی تورکیا خۆی لەنێوان دوڕیانێکی بێ کۆتایی دەبینێتەوە، کە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک تا لیرەی تورکی لەوە زیاترە بەهای دانەبەزێت و لەگەڵ سیاسەت و بڕیارە هەڵەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان کە رۆژانە کاریگەری لەسەر دابەزاندی بەهای لیرە دەبێت.

بانکی ناوەندی تورکیا لەسەر قسەی ئەردۆغان بەرێوەدەچێت کە دوای لێکردوون سودێکی ئەم بخاتە سەر ئەو قەرزو دراوانەی کە دەیخاتە نێو بازاڕ، هەروەها جێگیری نرخ و رێگریکردن کردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان، لەگەڵ زۆربوونی قەرزەکانی تورکیا بۆ راماڵینی داڕمانی بەهای لیرە کە تا ئێستا بێ سوودە.

بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سستییەکی تەواوەتی لە بازاری دراو ئاڵوگۆڕی لیرەی تورکی هەیە بەهۆی ئەوەی کە رۆژ لەدوای رۆژ بەهای ئەو دراوە دادەبەزێت و سیاسەتەکانی ئەردۆغان لەناوخۆ و دەرەوەدا و ڤایرۆسی کۆرۆناش بە هۆکاری سەرەکی داڕمانی بەهای لیرە دادەنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this