هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رێگرییان لە گردبوونەوەیەک کرد

0
1064

SNN- مەودا مستەفا

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ کاسبکارانی بازاڕی دوان تاوان لەبەرامبەر زۆری کرێی مانگانەی دووکانەکانیان و کەم بوونەوەی ئیش لەبەردەم بازاڕەکە گردبوونەوەیەک ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رێگا بەگردبوونەوەکە نەدرا.

مەودا مستەفا پەیامنێری  SNN لە بەردەم بازاری داون تاون ڕایگەیاند: هێزێکی زۆری ئەمنی بەردەم بازاری داونتاون کۆبوونەتەوە رێگریانکرد لە ئەنجامدانی گردبوونەوەی کاسبکارانی بازارەکە .

وتیشی “ئەو کاسبکارانە بەهۆی گرانی نرخی کرێی دووکانەکانیان و نەبوونی بازارێکی باش گردبوونەوەیان ئەنجامدەدا و ئەمە جاری یەکەم نییە ئەو کاسبکارانە گردبوونەوە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس بەدەم داواکاری ئەوانەوە نەهاتووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this