لەماوەی شەش ساڵدا تەنها لە%15ی یاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە جێبەجێكراوە

0
141

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی نزیكەی شەش ساڵە هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی نوێی هەرێم یاسای بۆ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا تەنها لە %15ی ئەو یاسایە جیبەجێكراوە كە بریتیە لە دەستبەكاربوونی پارێزگار و جێگرەكانی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتەكانی دارایی و تەندروستی كەمترین هاوكارییان كردوون.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی نزیكەی شەش ساڵە هەڵەبجە كراوەتە پارێزگا و لە پەرلەمانی كوردستانیش یاسای تایبەت بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دەرچووە، بەڵام لە ئێستادا تەنها لە %15 ئەو یاسایە جێبەجێكراوە كە بریتییە لە دەستبەكاربوونی پارێزگار و جێگرەكانی، بەڵام ئەوەی گرنگە لە بڕگەی شەشدا كە دەستبەكاربوونی ئەنجومەنی پارێزگا و هەروەها بڕگەی هەشت لە دیاریكردنی بودجەی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە هیچی جێبەجێنەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئێستا لە كۆی 13 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كە دەبێت لە هەڵەبجەدا بكرێنەوە تەنیا فەرمانی كردنەوەی 10 بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەرچووە لەو ژمارەیەش هەشت پۆستی بەرێوەبەری گشتی بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێن، تا ئێستاش هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیەكانی (گەشتوگوزار و ئاوەدانكردنەوە و مین) لە پارێزگاكەدا بوونیان نییە كە زۆر گرنگن هەبن، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا لە %36 بەڕێوەبەرایەتی ماون كە دەبێت لە هەر پارێزگایەكدا بوونیان هەبێت بەڵام لە هەڵەبجەدا بوونیان نییە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لە ڕووی دابینكردنی بودجەوە تا ئێستا كەمترین بودجە بۆ هەڵەبجە تەرخانكراوە، لە بودجەی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هەریەكە لە وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی كەمترین هاوكارییان كردووین تەنانەت بە ڕێژەی دانیشتوانیش مافی خۆمانیان پێنەداوین، ساڵانی رابردووش لە بودجەی گشتی تەنیا بەڕێژەی لە%2 بودجەی بۆ هەڵەبجە تەرخانكراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this