لیژنەی دارایی پەرلەمانى كوردستان: له‌ بابه‌تى لێبڕینى مووچه‌دا هیچ پرسێك به‌ ئێمه‌ نه‌كراوه‌

0
613
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەو بڕیارەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەركرا بە لێبڕینی %21ی مووچەی فەرمانبەران كارێكی تەواو نایاساییە و حكومەت لێی بەرپرسە، ده‌شڵێت: “هیچ راوێژێك بە ئێمە نەكراوە و ئێمە لێی بەرپرس نین”.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئێمه‌ هەر لەگەڵ لێبڕینی %21ی مووچەی فەرمانبەران لە مانگی شوبات هەڵوێستی خۆمان راگەیاند كە ئەم كارە هیچ پاڵپشتێكی یاسایی نییە و حكومەت خۆی بەم كارە هەستاوە، هاوكات ئەمڕۆش جارێكی دیكە هەمان بڕیار دەركرایەوە بۆ لێبڕینی %21 لە مووچەی مانگی ئازار، بەهەمانشێوە هیچ پرس و رایەك بە ئێمە نەكراوە لە پەرلەمان”.

وتیشى: “لەكاتێكدا مانگی پێشوو وابڕیاربوو كە تەنیا بۆ یەك مانگ ئەو لێبڕینە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئەمڕۆش هەمان بڕیار دووبارە كرایەوە، بۆیە ئێمە وەك لیژنەی دارایی بەرپرس نین لە وەها بڕیارێك و حكومەت خۆی بەرپرسیارە و كارێكی تەواو پێچەوانەی یاسایان كردووە”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی زیاتر جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە كە لەو %21ی كه‌ لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت نازاندرێت پاشەكەوت دەكرێت یاخود ناگەڕێندرێتەوە بۆ مووچەخۆران، بەڵام لە هەردوو حاڵەتەكەدا كارێكی باش نییە و ئەنجوومەنی وەزیران بەرپرسیارییه‌تییەكەی هەڵدەگرێت”.

وتەكانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایه‌ كە ئەمڕۆ لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا كە سبەی سێشه‌ممە 18ى ئاب، بە لێبڕینی لە%21 ه‌وه‌ دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە یەكەم وەزارەتیش تەندروستی دەبێت كه‌ مووچەكه‌ى دابه‌شده‌كرێت.

بەشی بکە لە
تاگەکانئابوورى
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this