پەرلەمان پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی رەتکردەوە

0
689
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

‎SNN

لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی رەتکردەوە.

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دراوە بە SNN لیژنەکە دەڵێت: “پێشنیازە یاسایەکە بە واژووی 53 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە”.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو “پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی لە ھەرێمی کوردستان – عێراق پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی  پێشنیازە یاسای ھیچ فراکسیۆن و کەسێکی دیاریکراو نییە”.

لیژنە پەرله‌مانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ئەو تێبینیانەی سەبارەت بە ناوەڕۆکی پێشنیازە یاساکە گەیشتە لیژنەکەمان، لە رێکەوتی 17/8/2020 بڕیارماندا ناوەڕۆکی پێشنیازە یاساکە رەتبکەینەوە بەو شێوازەی ئێستا ھەیە”.

 

بەگوێرەی ناوەڕۆکی راگەیەنراوەکە، لیژنە ئامادەکاریی دەکات بەوەی دوای پرس و راوێژ لەگەڵ پسپۆڕان و میدیاکاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێشنیازە یاساکە بە ناوەڕۆکێکی گونجاو ئامادە دەکەنەوە کە تێکھەڵکێشبێیت بەو سەرنج و تێبینیانەی لەلایەن پسپۆڕان و میدیاکارانەوە بۆ لێژنەکەمان ھاتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this