خەریکبوو فڕۆکەکەی ترەمپ لەسەر ئاسمانی واشنتن تووشی زیان ببێت

0
743

SNN

بەپێی هەندێک سەرچاوە شەوی رابردوو فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەسەر ئاسمانی فڕۆکەخانەیەکی نزیک واشنتن خەریکبووە خۆی بکێشێت بە فڕۆکەیەکی بچووکتردا.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاشکرایکردووە تەنێکی نامۆ کە گڵۆپێکی زەرد و رەشی هەبووە و لە شێوەی خاچدا بووە، نزیکبۆتەوە لە بەشی لای راستی فڕۆکەکەی سەرۆکی ئەمریکا و خەریکبووە پێداکێشان روو بدات.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە کە فەرماندەیی بەرگری ئاسمانیی ئەمریکی داوای روونکردنەوەی کردووە لە رووداوەکە و هێشتا زانیاریی تەواو کۆ نەکراوەتەوە.

بەپێی هەندێک سەرچاوە ئەو تەنە رەنگە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووبێت، کە هەرچەندە ناتوانێت فڕۆکەیەکی گەورە بخاتە خوار، بەڵام بۆی هەیە زیانی شکانی جامی پێشەوە یان تێکدانی یەکێک لە بزوێنەرەکانی فڕۆکەی بەدواوە بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this