گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 18/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
559
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (18/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • کومان جێگرەوەیە.
  • هۆڵەندیەکە دەبێتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو سەرکردایەتی شۆڕشەکە لەگەڵ یاریزانەکان دەکات.
  • دوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستی سیتین، لە چەند کاتژمێری داهاتوو ناوی کومان وەکو راهێنەری بەرشەلۆنە دیاری دەکرێت.
  • ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دوای 7 مانگ، دورخستنەوەی کیکی سیتینی راگەیاند، ئەمەش پاش شکستەکەی بایرن میونخ.
  • بارتۆمیۆ واز لە پۆستەکەی ناهێنێت و مانگی ئازاری ساڵی داهاتووی وەکو کاتی هەڵبژاردن دیاری کرد.
  • سەرۆکی یانەکە دەیەوێت کێشەی ئابووری بۆ ئەم وەرزە دوابخات و لە مانگی تشرینی یەکەم هەڵسەنگاندن بۆ داهاتی یانەکە بکات.
  • تیرشتیگن نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
  • ئەمشەو لە قۆناغی پیش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لایپزیگ و پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یەکدەبنەوەو نەیمار بە شوێنی یاری کۆتایی دەگەڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • توڕەیی میسی.
  • لیۆ هەڵسەنگاندی بۆ هەموو سیناریۆکان دەکات کە پەیوەندی بە داهاتوویەوە هەیە، ئەمەش دوای شکستەکەی بەرامبەر بە یانەی  بایرن میونخ لەم دواییەو ئەوەش زۆر کاریگەری لەسەر کردووە.
  • ئیدارەی بەرشەلۆنە دوای 7 مانگ کیکی سیتین دوردەخاتەوە بە بێ بردنەوەی هیچ نازناوێک و هەستکردن بەبێ هیوایی.
  • بەڕێوەبەری گشتی یانەکە ئۆسکار گراو لە هۆڵەندایە لە پێناو گفتوگۆ لەگەڵ کومان و لەوانەیە ئەمڕۆ بە فەرمی ببێتە راهێنەری بەرشەلۆنە.

مارکا:

  • کومان دەگاتە یانەی بەرشەلۆنە بۆ راهێنەرایەتی،بەڵام قەیرانەکان بەردەوامن.
  • کیکی سیتین دوردەخرێتەوە.
  • کومان لە بەردەم دەرگایە تا ببێتە راهێنەری بەرشەلۆنە.
  • یانەی بەرشەلۆنە رایدەگەیەنێت دووبارە یانەکە بنیات دەنێنەوە.
  • بارتۆمیۆ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هۆکار دەزانێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بە خێرایی لە یانەکە ئەنجام نەدرێت و تا مانگی ئازاری داهاتوو دوادەخرێت.
  • پاریس سانجێرمان و لایپزیگ لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی یەکدەبنەوەو مباپی سەرەکی دەبێت و هەموو چاوەکان لەسەر نەیمار دەبن.

ئاس:

  • بارتۆمیۆ رەتیدەکاتەوە یانەکە جێبهێڵێت و مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە یانەی بەرشەلۆنە دیاری دەکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە سیتین دوردەخاتەوەو نزیکدەبێتەوە لە رۆناڵد کومان.
  • یانەکە گۆڕاکاری دەکات و ئامادەکاری بۆ کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکان دەکات و هێشتا ئەبیدال بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیە.
  • لاوتارۆ مارتینێز وئینتەرمیلان لە یاری کۆتایی یۆرۆلیگ رووبەڕووی سڤییا دەبنەوە، دوای ئەوەی ئینتەر 5-0 لە شاختاری بردەوە.
  • داڤید سێلڤا لەگەڵ یانەی ریاڵ سۆسیداد گرێبەست دەکات و یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە، گرێبەستێک بۆ 2 ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە دەکات.
  • ئەمڕۆ لە قۆناغێ پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان پاریس سانجێرمان و لایپزیگ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this