ئەمڕۆ کازمی بە سەردانێک دەگاتە واشنتن

0
430

SNN

كازمی لەگەڵ وەفدی یاوەری ئەمڕۆ بەڕێدەكەون بۆ واشنتن و ئامانجی سەردانەکە بەهێزكردنی پەیوەندی ئەمەریكا و عێراق و پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكایە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردانەکە، ئەوەی لە واشنتن گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت پرسی رێكکەوتنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن و كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكایە، لەکاتێکدا کازمی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاندووە: عێراق هێشتا پێویستی بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکایە.

هاوکات بڕیارە پرسی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و وزە گفتوگۆیان لەسەربکرێت، چونكە ئەمەریكا دەیەوێت كەرتی وزەی عێراق لە دەستبەسەری وڵاتان و بەتایبەتی ئێران رزگار بكات و رێكەوتنی چین و عێراقیش هەڵوەشێنێتەوە.

پرسی ئێران و هەژموونی لە عێراق پرسێكی زۆر گرنگی سەردانی كازمییە بۆ واشنتن و لەم پرسەدا ئەمەریكا دەیەوێت ئێران لە عێراق دەربكرێت بە پێچەوانەوە كازمی پێی وایە كە ناكرێت رۆڵی ئێران لە ماوەیەكی كەمدا نەهێڵرێت و پێویستی بە كات و میكانیزمی دبلۆماسییە بۆ ئەوەی ئێران جارێكی تر عێراق ئاڵۆز نەكات.

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، هەژار عومەر، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەری نووسینگەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاوەری شاندەکەی مستەفا کازمی دەکـەن بۆ ئەمریکا.
هاوکات ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کازمی لەدوای ئەمریکا سەردانی ئوردن دەکات.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this