وێنه: ساڵانه زیاتر له 1200 خوێندكار فۆرمی په‌یمانگای وه‌رزشی سلێمانی پڕ ده‌كه‌نه‌وه

په‌یمانگاى وه‌رزشی سلێمانى
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
په‌یمانگای وه‌رزشی سلێمانی ساڵانه خواستێكی زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن خوێندكارانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی بۆ خوێندن و ساڵانه‌ش زیاتر له 1200 فۆرم له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام ته‌نیا 120 خوێندكاری كوڕ و كچ وه‌رده‌گیرێن به‌پێی رێنماییه‌كان.
به‌رپرسانی په‌یمانگاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن كه ئامانجیان خزمه‌تكردنی خوێندكارانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بۆ داهاتوو سوود به‌خۆیان و كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نن”.
له‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌ی تۆڕى هه‌واڵی سلێمانى (SNNsport) ئاریان نوری به‌ڕێوەبه‌ری په‌یمانگاكه وه‌ڵامی پرسارهكان ده‌داته‌وه.
تۆڕى هه‌واڵی سلێمانى (SNNsport) میكانیزمى وه‌رگرتنى خوێندكار له پهیمانگاكهتان له‌سه‌ر چ پێوه‌رێكه؟
ئاریان نورى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یمانگاى وه‌رزشی سلێمانى:” دواى خوێندن بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ و وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى دبلۆم میكانیزمى وه‌رگرتنى خوێندكاریش ده‌رچووانى قۆناغى نۆى بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ساڵه و به پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت، به‌پێى چه‌ندین مه‌رج كه گرنگترینیان نابێت كه‌مئه‌ندام بێت یاخود نه‌خۆشی درێژ خایه‌نى هه‌بێت”.
تۆڕى هه‌واڵی سلێمانى (SNNsport) ساڵانه چه‌ند فۆرم دابه‌ش ده‌كرێت و چه‌ند خوێندكار وه‌رده‌گیرێت؟
ئاریان نورى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یمانگاى وه‌رزشی سلێمانى:” ئه‌م په‌یمانگایه خواستێكى زۆرى له‌سه‌رە و ساڵانه به پێى ئه‌و ئامارانه‌ى وه‌ریده‌گرین نزیكه‌ى 1200 خوێندكار فۆرم وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام رێژه‌ى وه‌رگرتن له په‌یمانگا 120خوێندكاره كه كه نیوه‌ى كوڕ و نیوه‌ى كچ ده‌بن”.
تۆڕى هه‌واڵی سلێمانى (SNNsport) ئه‌و لیژنانه كێن كه تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكاران ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
ئاریان نورى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یمانگاى وه‌رزشی سلێمانى:” ساڵانه لیژنه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت كه تاقیكردنه‌وه درفف
تۆڕى هه‌واڵی سلێمانى (SNNsport) رێژه‌ى ده‌رچوون له پهیمانگاكهتان له چ ئاستێكدایه؟
ئاریان نورى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یمانگاى وه‌رزشی سلێمانى:” ساڵانه رێژه‌ى ده‌رچوون له په‌یمانگاكه‌مان له جێى ره‌زامه‌ندى مامۆستایان و ئیداره‌ى پهیمانگاكهیه و خۆشبه‌ختانه خوێندكارهكانیشمان ئاستێكى باشیان هه‌یه، بۆیه ده‌توانم بڵێم هه‌م خوێندكاره‌كان و ئه‌و ستاف و كادره به‌ڕێزانه‌ى له‌م په‌یمانگا خزمه‌ت ده‌كه‌ن له جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌كدایه”.
تۆڕى هه‌واڵی سلێمانى (SNNsport) جۆرى بڕوانامه‌ى پهیمانگاكهتان چیه؟
ئاریان نورى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یمانگاى وه‌رزشی سلێمانى:” دواى پێنج ساڵى خوێندن له په‌یمانگا ئه‌م خوێندكارانه ده‌بنه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دبلۆم و ده‌توانن له دوو بواردا خزمه‌تى خۆیان بگه‌یه‌نن له كه‌رتى تایبه‌تى و كه‌رتى گشتى”.
تۆڕى هه‌واڵی سلێمانى (SNNsport) وه‌رگرتنى خوێندكار ته‌نیا بۆ دانیشتووانى كوردستانه یاخود خه‌ڵكى بیانیش ده‌توانێت بخوێنێت؟
ئاریان نورى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یمانگاى وه‌رزشی سلێمانى:” ئێمه به پێى شوێنى جوگرافیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێندكاران ده‌كه‌ین و خوێندكاران وه‌رده‌گرین، هه‌روه‌ها بۆ خوێندكارانى دانیشتووى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى شارى سلێمانی بن ده‌توانن له په‌یمانگاكه‌مان وه‌ربگیرێن و وه‌ك خوێدنكارانى كوردیش ده‌بنه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دبلۆم”.
په‌یمانگاى وه‌رزشی سلێمانى له‌ساڵى 2006 دامه‌زراوه و ساڵانه نزیكه‌ى 1200فۆرم دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا له‌و رێژه‌یه‌ش نزیكه‌ى 120خوێندكار وه‌رده‌گیرێن كه دواى پێنج ساڵ خوێندن خوێندكار ده‌بێته خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دبلۆم.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17