ئەمڕۆ یان سبەی بەرشەلۆنە گرێبەستی کومان رادەگەیەنێت

0
723
رۆناڵد کومان

SNN Sport

بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا، ئەمڕۆ یان سبەی، رۆناڵد کومانی هۆڵەندی پۆستی مەشق  و راهێنانی یانەی بەرشەلۆنە وەردەگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو یانە کەتەلۆنیەکە گرێبەستی کیکی سیتینی هەڵوەشاندەوەو لە یانەکە دووریخستەوە.

لە نوێترین لێدوانیدا کومان دەڵێت:” بەڵێ بەڵێ دەمەوێت ببم بە راهێنەری بەرشەلۆنە، بەڵام  ئێستا کاتێکی گونجاو نیە قسە دەربارەی ئەوە بکەین،چەند وردەکارییەکی کەمی ماوەو چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ تەواو ببێت”.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کومانی راهێنەری هۆڵەندی یانەکە کۆدەبنەوەو قسە دەربارەی رێکخستنەوەی یانەکە دەکەن بۆ وەرزی داهاتوو،تێیدا گفتوگۆ دەربارەی چوونی راکیتچ، ئۆمتیتی، ڤیدال، سوارێز، ئەلباو بۆسکێتس دەکرێت و هەڵسەنگاندن بۆ گواستنەوەی ڤان دی بیکی یاریزانی هۆڵەندی یانەی ئەجاکس دەکرێت، کە ئەم یاریزانە لە ماوەی رابردوو نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام گرێبەستەکە شکستی هێنا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this