سەرچاوەیەک: سێ مووچەی 2018 پاشەکەوت دەکرێت

0
353

SNN

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “دوای رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، پێویستە مووچەی سێ مانگی 2018 بە پاشەکەوت هەژمار بکرێت و مووچەی ھەر مانگێک بۆ ئەو مانگە ناوزەد بکرێت”.

سەرچاوەكە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە: “بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کراوە، لە ھەرێمی کوردستان دەبێت پاکانەی حیسابات بکرێت و مانگە مووچەی ھەرێم لەگەڵ مانگە مووچەی بەغدا رێکبخرێت و بەو جۆرە ئەو سێ مانگەی ساڵی 2018 کە لەلایەن کابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە پاشەکەوت هەژمار دەکرێت”.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیكردەوە: بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێم دەبێت بەپێی سیستمی مانگانەی عێراق مووچە بدات و مووچەی هەر مانگێک، بۆ ئەو مانگە هەژمار دەکرێت. بۆیە ئەو سێ مانگەی کە لە ساڵی 2018 لە لایەن کابینەی پێشووەوە مووچە نەدراوە، بە کردەوە پاشەکەوت کراوە.

راشیگەیاند: هەرێمی کوردستان نزیکەی 27 ملیار دۆلار قەرزارە و لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگانە مووچەی دابەشکردووە و تا ئێستا یازدە مووچەی داوە و بەم نزیکانەش مووچەی تر دەدرێت و دەبێتە مووچەی دوازدە.

ئەوەشی خستووەتەروو: بەھۆی ئەو قەرزە زۆرانەی لە ساڵانی رابردوو لە سەر هەرێم کەڵەکە بووە، زۆربەی سەرچاوە دەرەکییەکان ئامادەنین قەرزی دیکە بە ھەرێم بدەن و حکومەتیش نایەوێت چیتر باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر بکات و قەرزی زیاتر بکات، بۆیە دەبێت خۆی لەگەڵ رەوشی دارایی و ئابووریی ئێستا بگونجێنێت تا ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this