هیگواین میسی ئاگادار دەکاتەوە پەیوەندی بە خولی ئینگلتەراوە نەکات

0
964
میسی و هیگواین

SNN Sport

هیگواینی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، ئەستێرەی هاونیشتمانی میسی ئاگادار دەکاتەوە پەیوەندی بە خولی ئینگلتەراوە نەکات.

بەهۆی خراپی دۆخی یانەی بەرشەلۆنەو دۆڕانی ئەم یانەیە 8-2 بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئێستا ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بیر لە چوون دەکاتەوەو دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی بکات.

لە نوێترین لێدوانی هیگوایندا کە رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:”میسی پەیوەندی بە خولی ئینگلتەراوە نەکات، چونکە بەرگریکارەکانی ئەم خولە تەنیا شەق لە تۆپ دەدەن، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان نیە، ئەم خولە تەواو جیاوازە لەگەڵ خولی  ئیسپانیاو خولێکی زۆر ئاڵۆزە”.

هیگواین لە  گواستنەوەکانی زستانەی  ساڵی 2019 بە خواستن بۆ یانەی چێڵسی یاری کردوو نەیتوانی لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتوو بێت، دواتر لەسەر داوای ساری راهێنەر گەڕایەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this