گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 19/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
881
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (19/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • میسی لە دۆخێکی خەمۆکیدا یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت و چاوەڕوانی دەکات.
  • ژمارە 10ی یانەی بەرشەلۆنە چەندین گرێبەست لەسەر مێزدایە بۆی، لە بێدەنگییەکی بێدەنگدایە لە ئێستا.
  • ئەفسانەکانی بەرشەلۆنە قسە دەربارەی دەکەن:” میسی بێهیوایە، بەڵام ئەو کەسە نیە بیەوێت یانەکە جێبهێڵێت”.
  • ئەبیدال یەکێکی ترە لەوانەی یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت.
  • رۆناڵد کومانی راهێنەری نوێ بەرپرسی پڕۆژە نوێیەکەی بەرشەلۆنەیە.
  • بارتۆمیۆ بە بێ گومان دووپاتی دەکاتەوە میسی بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەرشەلۆنە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • قۆناغی کومان.
  • کومان لە یانەی بەرشەلۆنەیەو چاوەڕوانی راگەیاندنی فەرمی یانەکەیە و ئەمڕۆ پێشکەش بکرێت.
  • ئەو دەیەوێت گرێبەستێک بۆ دوو ساڵ بە بێ هیچ مەرجێک بکات و دەیەوێت هنریک لارسۆن وەکو یاریدەدەری بێت.
  • بارتۆمیۆ:” یاریزانە ئەفسانەکانی یانەکە دەبێت بە رێزەوە یانەکە جێبهێڵن”.
  • “میسی بێهوایە بەڵام راهێنەری نوێ پشت بەو یاریزانە دەبەستێت.
  • بارتۆمیۆ:” کومان لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو بژاردەی یەکەمی ئێمە بوو، بەڵام ئێستا ئێمە گرەو لەسەر ئەو دەکەین، ئەو باش یانەکە دەناسێت”.

سپۆرت:

  • دەناسێنرێت.
  • رۆناڵد کومان لە بەرشەلۆنەیەو لەوانەیە ئەمڕۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ واژۆ بکرێت و بناسێنرێت.
  • ئەو راهێنەرە دەیەوێت گرێبەست بۆ دوو ساڵی داهاتوو بە بێ هیچ مەرجێک بکات و لارسۆن دەکاتە جێگرەوەی و بەرشەلۆنە 5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت بە یەکێتیی تۆپی پێی  هۆڵەندا بدات.
  • ئەبیدال واز لە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەهێنێت.
  • تیرشتیگن دوو مانگ و نیو دووردەکەوێتەوە.
  • بارتۆمیۆ دووپاتی دەکاتەوە میسی سەرکردایەتی پڕۆژەی نوێی یانەکە دەکات.

ئاس:

  • ئەوان بۆ شکۆ دەفڕن.
  • پاریس سانجێرمان دەگاتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو 3-0 لە یانەی لایپزیگ دەباتەوە دوای نیشاندانی ئاستێکی بەرز.
  • کومان رایدەگەیەنێت میسی یاریزانی سەرەکی یانەکەیە.
  • بارتۆمیۆ دووپاتی دەکاتەوە رۆناڵد کومان دەبێتە راهێنەری بەرشەلۆنەو قسە لەگەڵ میسی دەکات بۆ پلانی داهاتوو لە چەند رۆژی داهاتوو.
  • 11 یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە شوێنی یانەیەکی تر دەگەڕێن  دوای تەواوبوونی خواستنەکەیان  وهەریەکە لە ئۆدۆریزۆلا، ئۆدیگارد و لۆنین دەگەڕێنەوە بۆ تیپی یەکەمی یانەکە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this