پڕۆژەی شەمەندۆفێری هەڵواسراو لە بەغدا لە قۆناغی واژوو کردندایە

0
829

SNN

وەزیری گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەی شەمەندۆفێری هەڵواسراو لە بەغدا واژوو دەکرێت”.

ناسڕ حسێن بەندەر بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمیی وتووە “پڕۆژەکە پێشتر لە ئەستۆی ئەمانەتی بەغدا و پارێزگا دا بوو، بەڵام دواتر گواسترایەوە بۆ سەر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن”.

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشتر رەزامەندی دابوو لەسەر دابینکردنی پارە بۆ ئەو پڕۆژەیە دوای تەواو بوونی دیزاینە بنەڕەتییەکەی.

جاسم بەختانی ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندبوو “لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگهێشتی کۆمپانیا تایبەتمەندەکان دەکەین تا بێنە ناو کێبڕکێوە و دەست بە پڕۆژەکە بکرێت”.

وتیشی: “حکومەت بڕی 15٪ پارە دابیندەکات بۆ پڕۆژەکە لە کۆی پارەکە کە 2.5 ملیار دۆلارە و 85 لەسەدی بۆ ماوەی 15 ساڵ دەدرێتە ئەو کۆمپانیایەی پڕۆژەکە دەباتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this