پەرلەمانتارێکی بەدر: پیلان هەیە داعشەکانی عێراق و سوریا ئازاد بکرێن

0
682

SNN

سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: “سەرۆکوەزیران بەڵینیداوە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ ئەمریکییەکان تاوتوێبکات”.

شاکر کەعبی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداریش دەدات لەوەی، “پیلان هەیە داعشەکانی ناو عێراق و سوریا ئازاد بکرێن و دووبارە لە عێراق بڵاوەیان پێبکرێت گەر بەغدا داوای کردنە دەرەوەی سوپای ئەمریکای کرد”.

وتیشی: “وەکو فراکسیۆنی فەتح داوایان لە مستەفا کازمی کردووە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ واشنتن تاوتوێبکات و پێش رۆیشتنیشی بەڵێنیداوە ئەو کارە بکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this