هێرشێکی تیرۆریستی لە ئەڵمانیا روویدا

0
225

SNN

دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئەڵمانیا رایانگەیاند “کردەیەکی تیرۆریستیی ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە شاری بەرلین روویداوە و زیاتر لە شەش کەس بەوهۆیەوە بریندارن کە برینی زۆریان قورسە”.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکە هاووڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب بووە و لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکەوە کارەکەی ئەنجامداوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت: “ئەنجامدەرەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی چەندین رووداوی شێلانی ئەنجامداوە و بۆتەهۆی نانەوەی پشێویی لەسەر رێگەی خێرای شاری بەرلین”.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، هێرشەکە تیرۆریستیی بووە و کەسێکی بە رەگەز عێراقیی بووە کە تەمەنی 30 ساڵە و کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە، بە وشەی (الله کبر) دروشمی وتووەتەوە.

پۆلیسی ئەڵمانی لە شوێنی رووداوەکە بکەری هێرشەکەی دەستگیر کردووە و لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی رووداوەکەش، قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر شەقامەکە دروستببوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this