
میسی و نەیمار
SNN Sport
بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، متمانەی لە لای میسی لە دەستداوەو ئەو ئەستێرەیە جارێکی تر نایەوێت گوێ بۆ بەڵێنەکانی بگرێت.
رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات میسی بە مانەوە رازی بکات و دووبارە هەوڵ بداتەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە،میسی جارێکی تر متمانەی بەم زنجیرەی و بەڵێنانە نیە، دوای ئەوەی بارتۆمیۆی سەرۆک لە هاوینی رابردوو پەیمانی بە میسی دا نەیمار دەگەڕێنێتەوە، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە بکات و لە گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلیەکە سەرکەوتوو نەبوو، میسی لە ئێستادا هیچ متمانەی بەو سەرۆکە نیە و نەماوە.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاکانی کەتەلۆنیا مانەوەی میسی لە وەرزی داهاتوو دووپات کردەوە، بەڵام دوای دۆڕانی یانەی بەرشەلۆنە بە یانەی بایرن میونخ 8-2، دەنگۆی چوونی میسی بڵاوبووەتەوەو بە قسەی رۆژنامەکان وێستگەی داهاتووی خولی ئینگلتەرا یان ئیتاڵیا دەبێت.
یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ رۆناڵد کومانی بە فەرمی وەکو راهێنەری نوێ لە شوێنی کیکی سیتین دیاری کردوو چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان میسی و راهێنەری نوێ و سەرۆکی بەرشەلۆنە لەسەر پڕۆژەی نوێی یانەکە کۆدەبنەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لاری کینگ کۆچی دواییکرد
2021-01-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17