لە زێی گەورە خوشک و برایەک پێکەوە خنکان

0
503
ساته‌وه‌ختى خنكانى هاووڵاتیيه‌ك | فۆتۆ: ALIEM

SNN- مەودا مستەفا

بەرگری شارستانی هەولێر ئاشکرای دەکات بەهۆی ڕووداوێک لەزێی گەورە خوشکو برایەک خنکان و گەڕان بەدوای تەرمەکەیان بەردەوامە.

ئەمڕۆ چوارشەمە سەرکەوت کاراش بەڕێوەبەری ڕاگەیاندی بەرگری شارستانی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئاگادار کراینەوە بە بوونی رووداوی خنکان لە زێی گەورە لە شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، خوشک و برایەک، تەمەن 15 ساڵ بەناوی فاتیمە عەزیز و تەمەن 16 ساڵ بەناوی عەبدوڵا عەزیز کە خەڵکی گوندی سەرکەورن خنکاون.

وتیشی “تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە ئێستا تیمەکانی ژێرئاوی بنکەی بەرگری شارستانی خەبات خەریکی گەڕانن بەدوای تەرمەکان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this