ئەپڵ بووە یەکەم کۆمپانیای ئەمریکی و جیهانی کە بەهاکەی لە بازاڕدا بگاتە 2 ترلیۆن دۆلار

0
550

SNN

چوارشەممە 19ی ئاب، بەهای بازاڕی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی گەیشتە زیاتر لە 2 ترلیۆن دۆلار، کە ئەم بەهایە لە بودجەی ساڵانەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان زیاترە.

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا و زیانگەیاندنی گەورە بە تەواوی کۆمپانیان و کەرتە جیاوازەکانی بازرگانی، بەڵام پشکەکانی ئەپڵ لەمساڵدا بە رێژەی ٪60 بەرزبوونەویە بەخۆیەوە بینیوە وەک “ئەسۆیشەیدت پرێس” ئاشکرای کرد.

“نرخی یەک پشکی کۆمپانیایی ئەپڵ لە بازاڕەکانی بۆرسەدا، 466 دۆلارە، کە ئەکەم بەرزترین رێژەی پشکە بۆ کۆمپانیایەک لە جیهاندا”

سەرەڕای ئەوەی کە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی چەندین رکابەری سەرسەختی لە بواری ئەلیکترۆنیات لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە وەک سامسۆنگ و سۆنی و هواوی، بەڵام لە بازاڕی پشک و داهاتدا یەکەمی بێ رکابەرە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this