%40 داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كرێی كۆمپانیاكانە

0
412

SNN- مەودا مستەفا

ئەندامێكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت لە %40 داهاتی نەوت بۆ كرێ كۆمپانیاكان دەچێت و نارونییەکی زۆریش لە داهاتی نەوتدا هەیەو چەندین پرسیاریشمان لەو باریەوە ئاراستەی حكومەت كردووە بەڵام كەس وەڵامان ناداتەوە.

كاروان گەزنەیی، ئەندامێكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لە %40 داهاتی نەوت بۆ كرێی كۆمپانیاكان دەروات و هەروەها حكومەتی هەرێم مانگانە 60 ملیۆن دۆلار دەداتە توركیا لەبەر ئەوەی تەنها بۆرییە نەوتییەكەی بە نێو خاكی ئەودا دەروات، ئەو بۆریەی كە بەناوی بۆری هەرێمی كوردستانیشەوە بووە بە بڕی ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە بە كۆمپانیای كار لە ئێستادا مانگانە حکومەت 30ملیۆن دۆلار دەداتە هەمان كۆمپانیا بۆ ئەوەی بەو بۆریەی پێشتر پێ فرۆشتۆتەوە بۆی بگوازێتەوە”.

وتیشی :”لە راستیدا زۆرینەی گەندەڵی و ناروونییەكان لە بواری نەوتی لە گرێبەستەكاندا هەیە كێشەیەكەی تری بواری نەوتیش هەیە ئەویش ئەوەیە هێشتا نەوتەكەی دەرنەهێناوە فرۆشتویەتی كە ئەویش بە نرخێكی هەرزان بووە لەو داهاتەش بەشی كۆمپانیاكان و سکیورتی و شرینی گرێبەستەكانی نەوت، هەموو ئەمانەش تەنهاو تەنها خەڵكی هەرێمی كوردستان باجەكەی دەدەن”.

ئەوەشی خستەڕوو ” بەر لە هاتنی قەیرانی دارایی مانگانە حكومەت ژماریەكەی لەبەر كردبوو ئەویش مانگانە بری 390 ملیار دینار بوو بەبێ زیاد و كەم بۆ ماوەی دوو ساڵ لە كاتێكدا ئەگەر نەوت گرانبوایە یان هەرزان بووایە هەر ئەو ژماریەبوو، لە ئێستادا داهاتی هەرێمی كوردستان لە %80 بۆ %85 لەسەر داهاتی نەوتە كەچی كەسیش نازانێت داهاتەكەی چۆنەو بەچ شێوەیەكە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this