بەرشەلۆنە سوارێز شۆک دەکات

0
1566
لویس سوارێز

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای ناساندنی راهێنەری نوێی یانەکە رۆناڵد کومان، لویس سوارێز شۆک دەکات و نایەوێت لە وەرزی داهاتوو لە یانەکەدا بەردەوام بێت.

جوتا جۆردی رۆژنامەنووسی ئیسپانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای دەکات، یانەی بەرشەلۆنە بە لویس سوارێزی راگەیاندووە  لە وەرزی داهاتوو بەردەوام نابیت لە یانەکە.

ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات، یانەیە ئەجاکس کە پێشووتر سوارێز یاری بۆ کردووە، گرێبەستێکی بە بڕی 15ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووەو لەم هاوینە ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە یانەکە جێدەهێڵێت.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانیش بڵاویکردووەتەوە،لە پێکهاتەی سەرەکی لە وەرزی داهاتوو هەریەکە لە سوارێز، ئەلبا، بۆسکێتس و پیکی تێیدا نیەو کومان نایەوێت یاری بە ئەو یاریزانانە بکات.

یانەی بەرشەلۆنە بۆ دوو ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ کومان کردووە دوای دورخستنەوەی کیکی سیتین، پێشبینی دەکرێت چەند یاریزانێک لە پێکهاتەکەی دوربخاتەوەو پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەستێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this