پزیشکەکانی بەرشەلۆنە هۆشداری دەدەن

0
245
میسی و سوارێز

پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنە هەواڵی ناخۆش بۆ هاندەرانیان بڵاودەکەنەوە، پێشبینی دەکەن چەند یاریزانێکی ئەو یانەیە لە ماوەی داهاتوو توشی پێکان ببێت.

بەهۆی ئەوەی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ماوەی دوو مانگە لەبەر مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەشق و راهێنانیان ئەنجام نەداوەو لە ماڵەوەن، لە کاتی ئەنجامدانی راهێنان لە رۆژانی داهاتوو، مەترسی توشبوونیان بە پێکان هەیە.

رۆژنامەی ئاس لێدوانی پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنەی بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێن:” لە مانگی یەکەمی گەڕانەوە بۆ کێبڕکێکانی خولەکانی ئەوروپا پاش تەواکردنی راهێنانەکان، پێشبینی دەکرێت 5بۆ 10 یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە توشی پێکان ببێت”.

یانەی بەرشەلۆنە لە مانگی ئازار رابردوو مەشق و راهێنانی ئەنجام نەداوە،چاوەڕوان دەکرێت لە 6 ی ئایار پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکانی ئەنجام بدات و لە 8ی هەمان مانگ راهێنان بە جیا دەستپێبکاتەوەو لە رۆژانی دواتر مەشقی بە کۆمەڵ ئەنجام بداتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this