قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی کرانە مووشەک

0
852

SNN

ئێران ئەمڕۆ پەردەی لەسەر دوو مووشەك لا دا کە ناوی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی لێناون.

لە ڕۆژی پیشەسازی سەربازیدا كە لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانس و بە سەرپەرشتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەڕێوەچوو، وەزارەتی بەرگری ئێران پەردەی لەسەر مووشەكی بالیستی بەناوی قاسم سلێمانی و مووشەكی كروزی دەریایی ئەبومەهدی موهەندیس لا دا.

مەودای مووشەكی بالیستی قاسم سلێمانی 1400 كیلۆمەتر و كروزی ئەبومەهدی موهەندیسیش مەوداكەی 1000 کیلۆمەترە.

قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بەهێزترین كەسایەتی سەربازیی ئێران بوو كە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی سیاسەتی وڵاتەكەی لە عیراق، سوریا، یەمەن، لوبنان و فەڵەستین دەكرد. سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێكی ئەمریكا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this