رۆناڵد کومان ئەم سێ گرێبەستە ئەنجام دەدات

0
1498
رۆناڵد کومان لە کاتی ناساندنی لە بەرشەلۆنە

SNN Sport

رۆناڵد کومانی راهێنەری هۆڵەندی نوێی یانەی بەرشەلۆنە، لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە یانە کەتەلۆنیەکە، داوای سێ یاریزانی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، سێ گرێبەستی سەرەکی کە کومان دەیەوێت ئەنجامی بدات، گواستنەوەی ئیریک گارسیای ئیسپانی و یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی و ڤان دی بیکی یاریزانی هۆڵەندی یانەی ئەجاکس و  لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەرمیلانە،ئەمەش بۆ زیاتر بەهێزکردنی یانەکەی لە وەرزی داهاتوو.

هەروەها بۆ هێڵی بەرگری، پێشتر یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی نیشاندابوو ئیریک گارسیا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە،بەڵام ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە، بەڵام گواردیۆلا لەسەر ئەو یاریزانە رایگەیاندبوو، ئەو نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوەو ئەمەش ئاسانکاری دەبێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

هەرچی ڤان دی بیکی یاریزانی یانەی ئەجاکسە، رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن کومان گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات، بەڵام لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی شەوی رابردوو رەتیکردەوە قسە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بکات،پێشبینیش دەکرێت لە هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە هەریەکە لە بۆسکێتس، راکیتچ، سێرجی رۆبێرتۆ و ڤیدال یانەکە جێبهێڵن، ئەمەش دوای چوونی ئارسر میلۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس.

بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە، کومان دەیەوێت  لاوتارۆ مارتینێز بۆ ریزەکانی بگوازێتەوەو یانەکە وای دەبینێت قۆناغی سوارێز لە بەرشەلۆنە کۆتایی هاتووە، گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییەش بە باشترین بژاردە دەزانن،کە هێرشبەرەکەی ئینتەرمیلان خواستی چوونی هەیەو بەرشەلۆنە ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی سەرفبکات.

لاوتارۆ مارتینێز سبەی یاری کۆتایی خولی یۆرۆلیگ بەرامبەر بە یانەی سڤییا دەکات، ئەو یاریزانە بەوهۆیەوە نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەرزبووەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this