میسی شوێنی پشووەکەی جێدەهێڵێت و لەگەڵ کومان کۆدەبێتەوە

0
320
میسی

SNN Sport

میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، شوێنی پشووەکەی جێدەهێڵێت و لە  مناڵ و هاوسەرەکەی دووردەکەوێتەوە لە پێناو کۆبوونەوە لەگەڵ رۆناڵد کومانی راهێنەری نوێی یانەکە.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە کومانی وەکو راهێنەری نوێ ناساند، ئەو راهێنەرە رایگەیاند دەیەوێت میسی لە یانەکە بمێنێتەوە، هەر ئەمڕۆش میسی شوێنی پشووەکەی جێهێشتووەو لەگەڵ راهێنەری نوێی یانەکەی کۆدەبێتەوە.

رادیۆ کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،کۆبوونەوەی نێوان ئەم یاریزانە و راهێنەر ئەمڕۆ دەبێت و دواتر کومانی راهێنەر لەگەڵ سێرجی رۆبێرتۆ، پیکی و بۆسکێتس کۆدەبێتەوە.

هۆکاری کۆبوونەوەکەش بۆ پرۆژەو پلانی نوێی راهێنەرە بۆ وەرزی داهاتوو، هەروەها دەنگۆی ئەوەش هەیە میسی یانەکە جێبهێڵێت و رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن ئەم راهێنەرە نایەوێت پشت بە هەریەکە لە سوارێز، پیکی و رۆبێرتۆ و بۆسکێتس لە وەرزی داهاتوو ببەستێت.

یانەی بەرشەلۆنە ئەم وەرزە نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە، تووشی شکستێکی قورسیش بوو بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this