سبه‌ى نوێژى هه‌ینى له‌ مزگه‌وته‌كانى سلێمانى ئه‌نجامده‌درێت

0
351

SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د

سه‌رۆكى لیژنه‌ى فه‌توا له‌ سلێمانى رایده‌گه‌نێت: “سبەی له‌ سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌پێى رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان نوێژى هه‌ینى ئه‌نجامده‌درێت”.

محه‌مه‌د عه‌بدوڵا پێنجوێنى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى فه‌توا له‌ سلێمانى به‌  SNNی راگه‌یاند: “ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى به‌جۆرێكه‌ كه‌ دوورى نێوان نوێژخوێنان زیاتره‌ له‌ مه‌ترێك و ده‌ستنوێژ له‌ مزگه‌وتدا ناشۆرێت و زۆربه‌ى نوێژخوێنانیش به‌رماڵى خۆیان ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مترین به‌ركه‌وتن دروست ببێت و مامۆستایانى ئایینیش وتاره‌كانیان كورتكردۆته‌وه‌”.

له‌گه‌ڵ هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ داخران كه‌ به‌ریەکكه‌وتن و قه‌ره‌باڵغییان تیادا دروستده‌كرا یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ داخستنى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌كات، پاش ئه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون كه‌مبووه‌وه‌ به‌پێى رێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌كان بڕیار له‌ باره‌ى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان درا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this