عێراق.. لە تاوانێکی قێزەوندا باوکێک منداڵە 6 مانگەکەی بە چەقۆ دەکوژێت

0
620

SNN

پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدا ئەمڕۆ پێنجشەممە باوکێکی دەستگیر کرد کە بە چەقۆ سەری منداڵە 6 مانگەکەی دەبڕێت و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

تاوانەکە لە گەڕەکی حەمیدییە ئەنجامدراوە و باوکەکە لەژێر کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکاندا ئەو تاوانەی ئەنجامداوە وەک پۆلیس باسیکردووە.

دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس باوکی منداڵە کوژراوەکەیان دەستگیر کردووە و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this