به‌م نزیكانه‌ مه‌رزى په‌روێزخان ده‌كرێته‌وه

0
161

‌ SNN- سیروان حه‌سه‌ن

دواى داخستنى به‌هۆى كۆرۆناوه‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا مه‌رزى په‌روێزخان به‌ ڕووى هاتووچۆى گه‌شتیاران بكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌شتیار پشكنینى بۆ ده‌كرێت و بڕێك پاره‌ى لێوه‌رده‌گیرێت.

بەپێی زانیارییەکانی SNN: له‌سه‌ر بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاره‌ مه‌رزى په‌روێزخان له‌ نێوان كوردستان و وڵاتى ئێران به‌ڕووى هاتووچۆى گه‌شتیارى بكرێته‌وه‌.

وتیشى، “بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ش چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌ركراوه‌ له‌وانه‌ش تیمێكى پزیشكى داده‌مه‌زرێت له‌ مه‌رزه‌كه‌ ئه‌و گه‌شتیاره‌ كوردو عه‌ره‌بانه‌ى له‌ وڵاتى ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پشكنینه‌ش بڕى 60 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت”.

باسی لەوەشکرد، “به‌ پێى زانیارییه‌كان دواى پێكهێنانى تیمه‌ پزیشكییه‌كه‌ ره‌نگه‌ له‌ كۆتایى مانگى ئابدا مه‌رزه‌كه‌ بكرێته‌وه‌ و هاتووچۆى گه‌شتیار ئاسایى بكرێته‌وه”‌.

به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ مانگى ئازارى 2020ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا مه‌رزى په‌روێزخان به‌ ڕووى هاتوچوۆى گه‌شتیارو هاووڵاتییاندا داخراوه‌ و ته‌نها رێگه‌ به‌ هاتووچۆى بازرگانى ده‌درێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this