واشنتۆن بۆ عێراق: لێپێچینەوە بکەن لەگەڵ میلیشیاکانی عێراق و ئەوانەی چەک هەڵدەگرن

0
164

SNN

مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا درەنگانی شەوی رابردوو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە “داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین هەنگاوی خێرا بنێت بۆ لێپێچینەوە لە میلیشیا و گرووپە چەكدارییەكان، ئەوانەی كە هێرشدەكەنە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز.

ئاماژەی بەوەشكرد، توڕەیی وەزارەتەكەی و دەسەڵاتی ئەمریكا سەبارەت بە كوژرانی چالاكوانانی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەكانی عێراق دەردەبڕێت، لەگەڵ هێرشكردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و بێتاوان لە هەریەك لە بەغدای پایتەخت و بەسرە.

سەرچاوە ئەمنی و پزیشكییەكانی عێراق هەفتەی رابردوو رایانگەیاند “چوارشەممە خانمە چالاكوانێك كوژراوە و سێ كەسی دیكەش برینداركراون بە گوللـەی چەكدارانی نەناسراو”، دوای ئەوەی چالاكوانێكی دیكەش لە بەسرە كوژرا، گوڕێكی دیكەی دایەوە بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و بەوهۆیەوە گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران رویدا.

مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this