سەبارەت بە رەوشی کۆرۆنا, پارێزگای هەولێر حەوت بڕیاری نوێ دەردەکات

0
447

SNN

پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی لەبارەى سوککردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا دەرکرد، لە ئەمڕۆوە مزگەوتەکان بە ڕێکارێکی تایبەت دەکرێنەوە و هەر کەسێک لە ماڵەوە بێتە دەرەوە و دەمامک بەکارنەهێنێت سزا دەدرێت.

بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر:

1- نوێژی هەینی لەمزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێگە پێدراوە، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئەو مەرجانەی خوارەوە:-
1- نوێژخوێن دەبێت دەمامک و دەستکێشی پێبێت.
2-نێوانی نوێژخوێنان نابێت لە مەتر و نیوێک کەمتربێت.
3-قەدەغەکردنی شوێنێی هەڵگرتنی دەستنوێژ لەمزگەوت.
4- نوێژخوێن بەرماڵی خۆی ببات بۆ نوێژکردن و لەماڵەوە دەستنوێژهەڵبگرێت.

2- سەرجەم دوکان و بازاڕ و مۆڵ و تەواوی ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، دەبێت ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و ڕێگەنەدەن هیچ کەسێک بەبێ بەستانی (دەمامک) بچێتە ژوورەوە، هەروەها خۆشیان (دەمامک) ببەستن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

3- چێشتخانە، کافتریا، شوێنە گەشتیارییەکان، دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەستانی (دەمامک) و سەرجەم ئەو مەرج و ڕێنماییانەبن کە شارەوانییەکان و دەستەی گەشت و گوزار بۆیانی دیاریکردووە، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

4- شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە(48)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆفێر ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

5- پێویستە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی (دەمامک) بەکاربهێنن و مەودای نێوانیان لە مەترونیوێک کەمترنەبێت، هەرکەسێک لەدەرەوەی ماڵی خۆی بەبێ (دەمامک) ببینرێت بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە(48)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

6-ئەو شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە و ڕێگەپێدراونین:-

1- پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران.
2- هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران و هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه.

7- هاتووچۆ لە نێوان پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق کراوە دەبێت بۆ حاڵەتی پێویست، بەڵام لە ئێستادا هاتنی گروپی گەشتیاری بەکۆمەڵ بەداخراوی دەمێنێتەوە و ڕێگە پێدراو نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this