هەڵوێستی بەرشەلۆنە لە سەر چوونی میسی ئاشکرا بوو

0
1282
کومان و میسی

SNN Sport

پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی چوونی میسی  لە یانەی بەرشەلۆنە، هەڵوێستی  یانەکەی ئاشکرا دەبێت و مانەوەی ئەستێرەکەیان دووپات دەکەنەوە.

پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ کومان، میسی رایگەیاندبوو خۆی لە دەرەوەی بەرشەلۆنە دەبینێتەوە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە ئەمە رەتدەکاتەوە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک لە یانەی بەرشەلۆنەوە بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە مانەوەی میسی لە وەرزی داهاتوو دووپات دەکاتەوەو دڵنیایی دەدات ئەو یاریزانە ریزەکانی یانەکە جێناهێڵێت.

میسی لە حوزەیرانی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش زۆر قورسە بۆ چوونی ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، تا ئەم کاتە یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان پەیوەندییان بە خۆرخێ میسی باوکی لیۆنێل میسی کردووە، لەسەر دۆخی میسی، بەڵام تا ئێستا پاریس سانجێترمان هیچ هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە نەداوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this