دێمیرتاش لە زیندانەوە پێشنیاری رێككەوتن رادەگەیەنێت

0
189

SNN

هاوسەرۆكی پێشوی پاتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، لە زیندانەوە پێشنیارێكی بۆ رێكخستنەوە و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ناهەموارەی توركیای تێدایە بەناوی “پێشنیارێك لەسەر شێوازی رێككەوتن” رادەگەیەنێت.

لە تویتەری تایبەت بەخۆی سەلاحەدین دەێنیرتاش لە دوو لاپەڕەدا پێشنیارەكەی خۆی نوسیوە و تێیدا خاڵەكانی پێشنیارەكە و ئامانجەكانی رونكردوەتەوە، راشیگەیاندوە هەڵەیە وا بیربكەنەوە دەسەڵاتی ئاكپارتی “پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا” لەخۆیەوە كۆتایی پێدێت یاخود زیانمەند دەبێت، لەكاتێكدا ئاكپارتی شكستبهێنێت، زۆر گرنگە ئۆپۆزسیۆن بزانێت چی گرنگە، بۆیە پێویستە رێككەوتنێكی دیموكراسی ئەنجامبدرێت و لە رێككەوتنەكەشدا هیچ لایەن و حزبێك فەرامۆش نەكرێت.

دێمیرتاش لە پێنج خاڵدا بابەتەكانی پێشنیاری رێككەوتنەكەی خستوەتەڕو، كە تێیاندا داوای نوسینەوەی دەستورێكی هاوچەرخ و گونجاو لەگەڵ رای گشتی، لەگەڵ سیستمێكی پەرلەمانیی سەركەوتو و بەهێز هەیە، پێویستە هەمو جۆرەكانی توندوتیژی كۆتایی پێبهێندرێت و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بەرقەراربكرێت، لایەنی دادوەریش بێلایەن بێت، داواشیكردوە زیادەڕەوی، بەرتیل و بێپلانیی رێگەیان پێبگیرێت و رێكاری گونجاو دژیان بگیرێتەبەر، لە خاڵەكانی شەشەم و حەوتەمدا ئاماژەی بەوەكردوە، پێویستە سیستمێكی دادپەرورانە لە وەرگرتنی باج و سەرانەدا هەبێت و ئازادیی میدیا و دامەزراوەكان پارێزگارییان لێبكرێت.

هەروەها پێشنیاردەكات توندوتیژییەكانی دژ بە خانمان و نایەكسانییەكانیان لە رەخساندنی هەل و مافەكانیاندا كۆتابهێندرێت و لە دامودەزگا فەرمییەكاندا حزبایەتی پێشچاونەخرێت، دەكرێت لەو رێگەیەوە بێ جیاوازی نەژادی و ئاینی و نەتەوەیی سیستمێكی دیموكراسی و پێكەوەیی بنیادبنرێت و لەو دامەزراوانەدا كە گەندەڵی هەیە، بنیادنانەوە هەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this