رابیتەی لالیگا بەیاننامەیەکی لەسەر دەستپێکردنەوەی راهێنانەکان بڵاوکردەوە

0
157
لالیگا

ئێوارەی ئەمڕۆ رابیتەی لالیگای ئیسپانیا بەیاننامەیەکی لەسەر  دەستپێکردنەوەی راهێنانەکان  ویارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە بڵاوکردووەتەوەو دڵنیایی لە گەڕانەوە بۆ راهێنانەکان داوەو دەڵێت” ئەم راهێنانە رێگایەکە بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو”.

دوای ئەوەی حکومەتی ئیسپانیا رەزامەندی نیشاندا یانەکان بەشداری لە راهێنانەکان بکەنەوە لەم هەفتەیە بەڵام بە جیا، ئەمڕۆ لالیگا هەموو یانەکانی ئازاد کردووە مەشق و راهێنان  ئەنجام بدەنەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدرێتەوەو لە مانگی داهاتوو دەست بە کۆتاییهێنان بە یارییەکانی ئەم وەرزە بکرێت کە تەنها 11 هەفتەی ماوە.

دوای تەوابوونی 27هەفتەی خولەکە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 56  خاڵ لە پلەی دووەم دەبینرێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this