قەبارەی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق گەیشتووەتە 30 ملیار دۆلار

0
186

SNN

ئەحمەد سەفار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: قەبارەی قەرزە دەرەکییەکانی حکومەتی عێراق گەیشتووەتە 30 ملیار دۆلار و قەرزی ناوخۆیی وڵاتەکەش 50 تریلیۆن دینارە.

ئەو پەرلەمانتارە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئەمساڵ بەهۆی کەمبوونەوەی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی کۆرۆنا و بێتوانایی حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، حکومەت ناچاربوو پێنج ملیار دۆلار لە بانکی نێودەوڵەتی قەرزبکات و بەوەش کۆی گشتی قەرزە دەرەکییەکان گەیشتە 30 ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد: لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسایەکی بۆ چاکسازی ئابووری ئامادەکردووە و لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.

وتیشی: لەدوای گەڕانەوەی سەرۆکوەزیران و شاندی یاوەری بۆ عێراق، وەزارەتی پلاندانانی عێراق تاوتوێی کەمکردنەوەی بودجەی مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵ دەکات.

پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەندکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this