کازمی: چەند رێککەوتنێکمان لەگەڵ ئەمریکا کردووە کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانن

0
237

SNN

سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگەیاند: “له‌ چوارچێوه‌ى گفتوگۆى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ رێككه‌وتووین، كه‌ هه‌مووى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانی عێراقە”.

مسته‌فا كازمى له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مریكا قسه‌یان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى ئابووریى، هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى و دووباره‌ هه‌ڵسە‌نگاندن بۆ بوونى ئه‌مریكا له‌ عێراق كردووه‌.

وتیشى:”له‌ چوارچێوه‌ى گفتوگۆى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ رێككه‌وتووین، كه‌ هه‌مووى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانی عێراقه‌، ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق”.

به‌ وته‌ى كازمى، رێككه‌وتنیان كردووه‌ بۆ پێكهێنانى تیمێكى تەکنیکی له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق.”سه‌رۆك تره‌مپ جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه‌ له‌ عێراق، له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى داهاتوودا و‌ ئه‌وان تاوتوێى بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق دەکەن”.

وتیشی: “ژماره‌ى سوپاى ئه‌مریكا له‌ عێراق كه‌مه‌، به‌ڵام عێراق پێویستى به‌و هێزانه‌یه‌ بۆ راهێنان و به‌ره‌وپێشبردنى سوپاى عێراق. چه‌ند لێكتێگه‌یشتنێكمان واژووكردووه‌ له‌ بوارى نه‌وت و وزه‌، گرنگترینیان ئه‌وه‌ى نه‌وتى پارێزگاى زیقاره‌، كه‌ پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژییه‌ و سوودى گه‌وره‌ى تێدایه‌، بۆ رۆڵه‌كانى پارێزگاكه‌ و هه‌موو عێراق به‌گشتى”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this