چوار ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێنەوە

0
311
وێنەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە

SNN

سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، ڕەزامەندی لەسەر پێكهێنانی چوار ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناكۆكەكان دەربڕی.

بەپێی ‌نوسراوێكی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان كە واژووی فەریق روكن عەبدولئەمیر شەممەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگریی ‌و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك كراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، رەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق وەرگیراوە بە كردنەوەی چوار ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشیدەكات، بارەگای ناوەندەكان بە ‌هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان لەم شوێنانە دەبێت (فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە لە قەزای خانەقین، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە قەزای مەخموور، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەشی ڕۆژئاوای نەینەوا لە ناوچەی كەسك، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك لە ناوچەی چیمەن).

بەپێی نوسراوەكەی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی نوێنەریان لەو ناوەندانەدا و بارەگاكانی ئەو ناوەندانە لەلایەن ئەفسەرێكەوە سەرپەرشتی دەكرێت كە پلە سەربازییەكەی (عەقید یان عەمید) بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this