شانەیەکی نوستووی داعش لە هەولێر دەستگیرکران

0
383
داعش

SNN

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: دوێنێ شانەیەکی نوستووی داعش لە پارێزگای هەولێر دەستگیرکراون.

مایڵز کاگینز وتەبێژی هاوپەیمانان لە تویتێکیدا نوسیویەتی: رۆژی 20ـی ئاب، تیمێکی تایبەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی دژە تیرۆری کوردستان بە پشتیوانیی ھێزی تایبەتیی ھاوپەیمانان، توانییان شانەیەکی نووستووی داعش لە ھەولێر دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەبڕیاری دادگا ئەو کارە کراوە و ئەوانەی دەستگیرکراون شانەی نووستووی داعش بوون لە هەولێر.

ئەگەرچی لەماوەی رابردوودا جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زیادیانکردبوو، بەڵام دەستگیرکردنی شانەی نوستووی داعش لە هەرێمی کوردستان رووداوێکی دەگمەنە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this