ئەردۆغان: گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتیمان لە دەریای رەش دۆزیوەتەوە

0
208

SNN

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، تورکیا گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتی لە دەریای رەشدا دۆزیوەتەوە، کە بڕەکەی دەگاتە 320 ملیار مەتر چوارگۆشە.

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: “تورکیا گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتی لە دەریای رەشدا دۆزیوەتەوە، کە بڕەکەی دەگاتە 320 ملیار مەتر چوارگۆشە، سوورین لەسەر چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی وزە لە وڵاتەکەماندا.”

باسی لەوەشکرد: “لە رێگەی هەر یەک لە کەشتییەکانی هەڵکەندنمان فاتح و یاڤوز، لە دەریای ناوەڕاست و دەریای رەش، تا ئێستا نۆ دانە هەڵکەندنی قوڵمان ئەنجامداوە و لە ئێستادا راستەوخۆ دەستدەکەین بە هەڵکەندنی ئەو بیرانەی دۆزراونەتەوە، دواتر شێوازی بەرهەمهێنانەکەی دیاریدەکەین و دەست دەکەین بە کارەکانی بنیاتنان و درووستکردن.”

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئامانجمانە لە ساڵی 2023دا گەلەکەمان گازی سروشتی دەریای رەش بەکار بهێنێت.”

پرسی دەرهێنانی گازی سروشتی لە دەریادا ناکۆکی خستووەتە نێوان تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت یۆنان.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this