ژمارەیەك پزیشك و کارمەندی تەندروستی هەولێر: ئەوەی لە کەرتی تەندروستی روودەدات بەرەو کارەساتێکی گەورەترمان دەبات

0
192

SNN- مەودا مستەفا
لە یاداشتێكدا 88 پزیشك و كارمەندی تەندروستی ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن دژی هەر جۆرێك لە وەرگرتنی پارە بەرانبەر خزمەتكردنی نەخۆشانی كۆرۆنا.

ئەو پزیشکانە دژی دیاریكردنی نرخ و خزمەتگوزاری تەندروستین بە پارە بۆ نەخۆشەكانی كۆرۆنا و بە كارێكی نامرۆڤانە و نا دادپەروەرانەی دەزانن.

پزیشکەکان دەڵێن: “بەپێی ھەموو ستانداردە جیھانییەكانی كاری تەندروستی و بەڕێوەبردنی قەیران، خزمەتكردنی ئەو جۆرە لە نەخۆش و بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتا بە خزمەتەكەشییەوە، ئەركی سەرەكی وەزارەتی تەندروستی و حكومەتە.

دەقی یاداشتەكە
بەڕێزان
سەرۆكی حكومەتی هەرێم
پەرلەمانی كوردستان
وەزارەتی تەندروستی
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

ئێمە وەك كۆمەڵیك پزیشك كە لە خوارەوە ناومان هاتووە، ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر هەر جۆرێك لە وەرگرتنی پارە بەرانبەر خزمەتكردنی نەخۆشانی كۆرۆنا .
ئەمەش دوای ئەوەی كەبینیمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند نرخێك بێ ڕەچاوكردنی بارو گوزەران و بێ موچەیی خەڵكی كوردستان دیاریكرا .
دیاریكردنی نرخ و خزمەتگوزاری تەندروستی بە پارە بۆ نەخۆشەكانی كۆرۆنا كارێكی نامرۆڤانە و نا دادپەروەرانەیە، بەتایبەتی كە ئێستا ژمارەیەكی زۆری خەڵكی كوردستان تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بە شێوەیەك چەندین خێزان بە گروپ بە دەستییەوە دەناڵێنن، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا چ خێزانێك دەتوانێت ئەو ھەموو پارەیە بدات؟ بۆ كامە ئەندامی خێزانەكەی بدات؟.
ئایا كێ سوودمەندی یەكەمە لەم نەھامەتییە؟
پزیشکەکان دەڵێن: “بەپێی ھەموو ستانداردە جیھانییەكانی كاری تەندروستی و بەڕێوەبردنی قەیران، خزمەتكردنی ئەو جۆرە لە نەخۆش و بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتا بە خزمەتەكەشییەوە، ئەركی سەرەكی وەزارەتی تەندروستی و حكومەتە.
جگە لەوەش بەپێی ماددەی 47 لە یاسایی تەندروستی گشتی عێراق، وەزارەت دەتوانێت دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت بە كاربھێنێت و لەوێوە خزمەتگوزاری لەسەر ئەركی خۆی پێشكەش بكات، نەك بە دەركردنی نرخ یارمەتی بازرگانی كردن بدات بەژیان و گوزەرانی خەڵكەوە و ڕەوایەتی بەو بازرگانییە بدات.
جێی خۆیەتی ئەوەش بە بیر خەڵك و ئێوە بھێنینەوە كە دەركردن و نرخ دانان بۆ كەرتی تایبەت دڵساردی دەبەخشێتە جەنگاوەرانی كەرتی تەندروستی لە پزیشك و كارمەند كە چوار مانگە بێ سڵكردنەوە و بێ مووچە ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە.
بەڕێزان ئەوەی لە كەرتی تەندروستی ڕوو دەدات، بەرەو كارەساتی گەورەتر مان دەبات.
لە ساڵانی ڕابروودا، تاوەكو ئێستاش بینیمان شكۆی نەخۆشخانە گشتییەكان و ئەوانەی لەوێ كاردەكەن لەڕێی میدیاوە بێت بە مەبەست یان لەڕێگەی خەڵكانی خاوەن دەسەڵاتی حیزبی و سیاسییەوە بێت شكێنران .
كەرتی گشتی بەدەست ھەژاری بودجە، دەرمان و پلانەوە دەناڵێنێت، لەكاتێكدا نەخۆشخانەكان و كۆمپانیاكانی دەرمانی سەر بە حیزب و سیاسییەكان و سەرمایەدارە حیزبییەكان  لە گەشەكردن دان، لەم بارەدا پزیشك و كارمەندی تەندروستی لەبەردەم نەشتەردان، بێ ئاگا لەوەی ئەوەی ھەموو ئەمانە بەڕێوە دەبات سیستمی تەندروستی و بێپلانیییەكەیەتی كە پزیشك و كارمەندیش وەك نەخۆش دەكاتە قوربانی، پزیشكێكی گەنج و كارمەندێك لە بێ پارەیی و بێ ئیشی و بێ مووچەییدا دەكاتە مەندوبی دەرمان و مووچەخۆری نەخۆشخانەیەكی حیزبی، ئەم جۆرە لە كاركردن لە كوردستان، تەندروستی دەكاتە كاڵا و ئێمەش ئەكاتە كاڵا فرۆشی كۆمپانیاكان .
بە جۆرێك كە لە داھاتوودا، خزمەتی تەندروستی ببێتە مەكرەمەی حیزب و لە بەردەم بارەگاكان دا ببەخشرێتەوە.
ئێمە لەم دۆخە دا داوادەكەین:
1 خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی بێت یان تایبەت بە بێ بەرانبەر بێت، ئەگەر ژمارەی تەخت و ئۆكسجینی كەرتی گشتی تەواو نەتوانێت، وەڵام دەرەوە بێت، پێویستە وەزارەت لە كەرتی تایبەتیشەوە ئەو خزمەتە پێشكەشبكات بەپێی ماددەی 47 لە یاسای تەندروستی گشتی و بە بەكارھێنانی بودجەی تایبەت بە كۆرۆنا.
2 پێویستە مووچەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بە بێ كەمكردنەوە و بێ جیاكاری حیزبی بە تایبەتی بۆ كارمەند و پزیشكانی ھێڵی پێشەوە دابین بكرێت.
3- ئەم قەیرانە تەندروستییەی بەھۆی كۆرۆناوە دروستبووە، بكرێت بە ھەل بۆ پێداچوونەوەی سیستمی تەندروستی و باشتر كردنی خزماتگوزارییەكان .
٤- پێویستە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتی تەندروستی لە یەكتر جیا بكرێتەوە و سنورێكیش دابنرێت بۆ بازرگانیكردن بە دەرمانەوە.
ھەموو حكومەتەكان لە جیھاندا، خەریكی كەمكردنەوەی بارگرانی ئەم دۆخەن لەسەر ھاووڵاتیانی وڵاتەكەیان، حكومەتی ھەرێمیش ئەركی سەرشانیەتی كە بارگرانی لەسەر ھاووڵاتی كەمبكاتەوە، دیاریكردنی نرخ ڕەوایەتییە بۆ ئەو بازرگانییە، خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا دەبێت بێبەرانبەر بێت.
ئەوەی سودمەندە ئێستا كۆمەڵێك كەسن كە لە ئاوی لێڵ دا ماسی دەگرن و كاسبی بەسەر تەندروستی خەڵكی كوردستانەوە دەكەن
تكایە سنوورێك بۆ ئەم كارانە دابنێن.
بۆ ئەوەی نە ئێمە و نە ئێوە قەرزاری  بەردەم مێژوو و خەڵكی كوردستان نەبین.
١.ئەژین ھاشم علی
٢.سنور قادر محمود
٣.ئارەزوو جمال
٤.رایان صدیق
٥.نارین شاسوار
٦.ئەژین احمد
٧.شایان كاكە صاڵح
٨.دلسوز عبدالعلی
٩.پاوان جمال
١٠.ئاسیا رەمە زان
١١.هیرو ابوبكر
١٢.چاوان حمه صالح
١٣.تارا عبدالله
١٤.رازاو محمد
١٥.سوز فواد
١٦.شادیە عبدالرحمن
١٧.پە یام بكر
١٨.تاڤگە عمر
١٩.ئەڤین انور
٢٠.روخۆش حسن
٢١.سازگار محمد
٢٢.بەناز گاهر
٢٣پاوان خالد
٢٤.دەریا ئومید
٢٥.كەنار فایق
٢٦.شۆخان محمد
٢٧.دڵنیا غفور
٢٨.شەونم بابكر
٢٩.دەرون امین
٣٠.كاشما خالد
٣١.گەشە رؤوف
٣٢.راز هیمن
٣٣.شەیما حمە جزا
٣٤.تاڤگە رسول
٣٥.نوخشە محمد
٣٦.ئەژین كریم
٣٧.ڤیان فایەق
٣٨.پرژە روشدی
٣٩.دلسۆز عمر
٤٠.سنور لوقمان
٤١.نەغەدە توفیق
٤٢.شەنگە بەرزان
٤٣.كۆژین ئیسماعیل
٤٤.سۆلاڤ محمد
٤٥.ئاشتی احمد
٤٦.نیان شوان
٤٧.ڤیان احمد
٤٨.میخەك صابر
٤٩.سازان كەمال
٥٠.سۆما فاچل
٥١.هۆزان حیكمەت
٥٢.پەیمان خالید
٥٣.دونیا علی
٥٤.نیاز احمد
٥٥.دەریا وەهاب
٥٦.سۆكار نورالدین
٥٧.ئاشتی قادر
٥٨.سۆز تەیمور
٥٩.سروە محمد
٦٠.شادان فایەق
٦١.ئاسیا دیاری
٦٢.ریزان عمر
٦٣.داستان احمد
٦٤.ئاریان نایف
٦٥.دەریا ئیسماعیل
٦٦.دەریا خالید
٦٧.ریما ابراهیم
٦٨.میران عیرفان
٦٩.دەوەن حویزی
٧٠.تروسكە رسول
٧١.فرمیسك تاهر
٧٢.سامان احمد
٧٣.بەستە جەلیل
٧٤.شادی عبداللە
٧٥.سیروان ئیسماعیل
٧٦.دلشاد حەمە خورشید
٧٧.شكار نەوزاد
٧٨.شەونم عبدالسلام
٧٩.ئاامینە گاهر
٨٠.چۆپی عبدالكەریم
٨١.هەوری محمد
٨٢.سیڤەر عبدالخالق
٨٣.روناك عبدالقادر
٨٤.سروشت جەمال
٨٥.ئالتون محموود
٨٦.دیمەن حسین
٨٧.ئاویستە
د ئەژین هاشم

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this