نزیکەی چوار هەزار کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

0
180

SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند سێ هه‌زار و 965 كه‌سى تر له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هه‌زار و 947 تووشبوو چاكبوونه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا 70 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه‌: ” سێ هه‌زار و 965 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.

له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، “له‌ ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 947 تووشبوو چاكبوونه‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى گیانلەدەستدانیش خستووه‌ته‌ڕوو و كه‌ تێیدا هاتووه‌، “70 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عێراق تاوه‌كو ئێستا 201 هه‌زار و 50 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، 143 هه‌زار و 393 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، 637 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 6 هه‌زار و 353 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this