میكانزمی وەگرتنی سزای ئەو كەسانەی ماسك نابەستن دیار نییە

0
169

SNN- مەودا مستەفا

بەڕێوەبەری راگەیاند و پەوەندییەكان لە پارێزگای هەولێر رایدەگەێنێت تاوەكو ئێستا میكانزمی چۆنیەتی وەگرتنی سزای ئەو كەسانەی ماسك نابەست لە دەرەوە بە ئێمە نەوتراوە لە داهاتوودا سزاکەی روون دەبێتەوە و ئێمەش رایدەگەێنین.

بەیار فایەق، بەڕێوەبەری راگەیاند و پەویەندیەكان لە پارێزگای هەولێر، بە SNNی راگەیاند بۆ وەگرتنی بری ئەو پارەیەی كە دیاریكراوە 20 هەزارە بۆ ئەو كەسانەی ماسك نابەستن دیارەنییە، پێویستە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ قسەبكەن، چونكە میكانزمی وەگرتنەكەی هێشتا بە ئێمەش نەگەیشتووە.

وتیشی :”بەدڵنیایەوە ئەگەر بریار ورێنمایی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەربچێت ئێمەش وەكو لایەنی جێبەجێكار بە ئەركی خۆمان هەڵدەستین و ئەو كات شیوازی وەگرتنی سزاكەش بۆ هەموو هاووڵاتییان رووندەكەینەوە”.

دوێنی وەزارەتی ناوەخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تازە ترین رێنمایدا رایاگەیاند هەر كەسێك لە ماڵ بێتە دەروە و ماسك نەبەستێن بە بری 20 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئەمەش هەرزوو نیگەرانی هاووڵاتییان و رەخنەی چاودێرانی بواری تەندوستی و كۆمەڵایەتی لێكەوتەوە .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this