وێنه‌:كچانی سیروانی نوێ پێش ده‌ستپێكردنی خولی كوردستان نازناوێكیان به‌رز كرده‌وه‌

0
104
کچانی سیروانی نوێ

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport

رێكخراوی ژنانی تێكۆشه‌ر له‌ شاری سلێمانی به‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ په‌یامێكی بۆ رێگریكردن له‌ تووندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان گه‌یانده‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و كچانی سیروانی نوێش بوونه‌ پاڵه‌وان.

له‌ یاریه‌كه‌دا پاڵه‌وانی كوردستان كچانی سیروانی نوێ رووبه‌ڕووی كچانی ئه‌كادیمیای ئه‌شكان له‌ هه‌ورامان بوونه‌وه‌، دوای یارییه‌كی ئاست به‌رز كچانی سیروان توانییان به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ و به‌ 17گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر  یاریه‌كه‌ به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێ بێنن و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌”.

بێگه‌رد خه‌لیفه‌ زاده‌ به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی تێكۆشه‌ر رایگه‌یاند:” ئامانجمان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه‌ وه‌ك رێكخراوه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانین رێگری بكه‌ین له‌و تووندوتیژیه‌ی به‌رامبه‌ر ژنانی كوردستان ده‌كرێت و له‌ ماوه‌ی رابردووشدا ژماره‌ی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان زیادی كردووه‌، بۆیه‌ به ‌هه‌مووان ده‌ڵێین كه‌ ئێمه‌ی ژنانیش ده‌توانین له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا توانای خۆمان پیشان بده‌ین”.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌ری فوتساڵی كچانی سیروانی نوێ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپى پێی كوردستانین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان و  وه‌ك پاڵه‌وانی كوردستان ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه‌ نازناوه‌كه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی دڵنیاشم ده‌توانین، چونكه‌ ئه‌مساڵ پێكهاته‌كه‌مان زۆر تۆكمه‌یه‌ و به‌ڵێنیش ده‌ده‌م كه‌ یانه‌كه‌مان شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ بۆ دووه‌مجار نازناوه‌كه‌ له ‌شاری سلێمانی بهێڵێته‌وه”‌.

وتیشی:” هاتنی چه‌ند یاریزانێكی به ‌توانا و به‌ئه‌زموون وایكردووه‌ كه‌ پێكهاته‌كه‌مان زۆر به‌هێزتربێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو هه‌موو چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان وه‌ستا بوون، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر تیپه‌كه‌مان دروست نه‌كردووه‌، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین  كه‌ مه‌شقه‌كانمان زیاتر چڕتر بكه‌ینه‌وه‌ و یاری دۆستانه‌ی به‌هێزتر ئه‌نجام بده‌ین”.

تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی سیروانی نوێ توانی وه‌ك یه‌كه‌م تیپی كچان نازناو و جامی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان بهێنێته‌ شاری سلێمانی، ئه‌مساڵیش به ‌ئامانجی پارێزگاریكردن له‌ نازناوه‌كه‌ به‌شداری خوله‌كه‌ ده‌كات”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this