ترەمپ لە لایەن خوشکەکەیەوە بە تووندی هێرشیدەکرێتە سەر

0
176

SNN

لە چەند لێدوانێکیدا کە بە شێوەیەکی نهێنی تۆمار کراوە، رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردوونەتەوە، خوشکەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە درۆزن و بێ متمانە و تووند وەسفدەکات.

ماریان ترەمپ هێرشدەکاتە سەر ترەمپ لە بوارەکانی کۆچ و کۆچبەریدا، کە بووەتەهۆی لەیەک جودا کردنەوەی منداڵ لە باوانیان لەسەر سنووری مەکسیک و ناردنیان بۆ کەمپەکانی راگواستن.

خوشکەکەی ترەمپ دەشڵێت: “سەرۆکی ئەمریکا هەموو کارێکی ئەوەیە بنکەی جەماوەریی خۆی بەلای خۆیدا رابکێشێت، بۆ هەڵبژاردن و خاوەنی هیچ دید و روانینێک نییە وەک ئاماژەدانێک بە تویتە نەشیاوەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر”.

خوشکەکەی ترەمپ لە تۆمارە نهێنییەکەیدا دەڵێت: “ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆیدا قۆپیەی کردووە و ماری ترەمپ لە کتێبەکەیدا باسی ئەوەشیکردووە”.

خوشکەکەی دەشڵێت: “ترەمپ-ی برای زانکۆی پانسلڤانیای تەواو کرد و لە شوێنی خۆی کەسێکی دیکەی داناوە تاقیکردنەوەکەی بۆ ئەنجام بدات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this