کاتی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا بوو

0
365

SNN – مەودا مستەفا

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “لە دوو هەفتەی داهاتوودا وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدا دەکاتەوە”.

دارا ڕەشید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگه‌یاند: “ئەم رێککەوتنەی دواییمان کە لەگەڵ عێراق واژوو کراوە، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرکار دەبێت”.

وتیشی: “لەبەرئەوەی تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 ئامادەنەکرا، رێككەوتنەکەی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەشێوەیەک واژوو کراوە کە تەنيا بۆ ئەمساڵ بێت و لە ساڵی داهاتوودا پێویستمان بە رێککەوتنی دیکە دەبێت”.

دارا رەشید وتیشی: “ئەوەندە نییە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی لە ئەمریکا گەڕاوەتەوە، بۆیە رەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێم بچێتەوە بۆ بەغدا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this