بکوژی موسڵمانانی دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا دادگاییەکی مێژوویی دەکرێت

0
254

SNN

پێشبینیدەکرێت دادگاییەکی مێژوویی لە نیوزلەندا بەڕێوەبچێت کە پێشتر ئەو وڵاتە بەخۆیەوە نەيبینیبێت، تیایدا سبەینێ ئەو تۆمەتبارە دادگاییدەکرێت کە 51 موسڵمانی لە کاتی نوێژی هەینیدا کوشت.

برینتۆن تارانت کە بە رەگەز ئوستورالییە و رۆژی 15ی ئازاری ساڵی پار هێرشیکردە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایسچێرچ و لە لایڤێکی فەیسبووکدا تاوانی کوشتنی 51 موسڵمانی پەخشکرد.

مانگی ئازاری ئەمساڵیش تارانت دانی نا بەوەدا کە تاوانی ئەنجامداوە و دادگاش 51 تۆمەتی کوشتن و 40 تۆمەتی بەمەبەست کوشتن و تۆمەتێکی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی دایە پاڵ.

تارانت لە لایەن دادگای نیوزلەنداوە بە 17 ساڵ تاوانی بەندکردن سزا دراوە بێ هیچ مەرجێکی لێبوردنی گشتی، پێدەچێت سزاکەی بگۆڕدرێت بۆ هەتاهەتایی و تا مردن، کە ئەوە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بێ وێنە دەبێت.

رۆژی هەینی 15ى ئازارى 2019 لە هێرشێكی تیرۆریستیدا بۆ سەر دوو مزگەوتی شاری کرایسچێرچ لە نیوزلاند 51 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this